Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:46

وه‌زاره‌تی کاره‌با: 100 مێگاوات کارەبای دیکە زیاد دەکرێت

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێم بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاگادارییەكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند: 100 مێگاوات كارەبای دیكە زیاد دەكرێت لەچوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا.

 سبەی رێكەوتی 24/7/2020 كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ ماوەی تەنیا 3بۆ 4 كاتژمێر بڕی 200 مەق مەق بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرۆمۆڵ كەم دەكات ، ئەمەش بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆسەی تەكنیكی زیادكردنی غاز و دواتر رەوشەكە ئاسایی دەبێتەوەو 100 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و كاریگەریی لەسەر زیادبوونی ماوەكانی پێدانی كارەبا دەبێت.

وەزارەتی كارەبا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا بەتایبەتی لەم وەرزەی هاوین دا بۆ ئەوەی بەپێی تواناو بەباشترین شێوە خزمەتی هاونیشتمانیان بكات.

وەزارەتی كارەبا 23/7/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.