Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:51

عێراق.. تەقینەوەیەک کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکای کرده‌ ئامانج

لە پارێزگای زیقار
کوردستان TV
100%


کاروانێکی بارهەڵگر کە کەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەکانی ئەمریکا هەڵگرتبوو، لە رێگەی دوو بۆمبی چێنراو لە پارێزگای زیقار کرایە ئامانج.
 

ئەم هێرشە بە دووەم هێرشی هاوشێوە دادەنرێت لە ماوەی کەمتر له‌هەفتەیەکدا کە بکرێتە سەر کاروانی ئەو بارهەڵگرانەی کە کەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەکانی ئەمریکا دەگوازنەوە.

ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب رایگەیاند، دوو بۆمبی چێنراو بە کاروانێکی بارهەڵگری عێراقی کە کەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەکانی ئەمریکا دەگواستەوە، لەرێگەی بەتحا لە پارێزگای زیقار تەقییەوە.

ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، تەقینەوەی دوو بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنها زیان بە چەند بارهەڵگرێک گەیاندووە کە کەلوپەلی لۆجستییان هەڵگرتبوو.

ئەم هێرشە بە دووەم هێرشی هاوشێوە دادەنرێت لە ماوەی کەمتر له‌ هەفتەیەکدا کە بکرێتە سەر کاروانی ئەو بارهەڵگرانەی کە کەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەکانی ئەمریکا دەگوازنەوە.

رۆژی ١١ی ئەم مانگە سێ باهرهەڵگر کە کەلوپەلی لۆجستی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان هەڵگرتبوو، لە پارێزگای دیوانییە باشووری عێراق کرانە ئامانج و ئاگریان تێبەردرا.

پێشتر گرووپە چەکدارەکانی شیعە لەنێویاندا حزبوڵڵا عێراق هەڕەشەی کردنە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانیانی لە عێراق کردبوو ئەگەر پابەندی بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەبن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لەو وڵاتەدا.

رۆژی پێنجی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگی لەسەر پێشنیازە بڕیارێک دا بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق.

ئەم بڕیارە دوای دوو رۆژ لە کردنە ئامانجی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس هات کە لە بۆردومانێکی ئاسمانیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە کوژران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.