Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:54

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فینلەندا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌کات

له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ پاکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى فینلەندا له‌سه‌ردانى بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
پاکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا به‌یانى ئه‌مرۆ گەیشتە عێراق و  دواتر  لەگەڵ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبۆووه‌

پێككا هاڤیستۆ ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆبوویه‌وه‌ كه‌ له‌ میانیدا ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ و تایبه‌ت به‌ هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كراوه‌.

دواترفوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پێككا هاڤیستۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.

فوئاد حوسێن، له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه‌ خۆشحاڵن به‌ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی فینلەندا له‌ به‌غدا و گوتی: له‌گه‌ڵ پێككا هاڤیستۆ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی هاووڵاتییانی عێراق كه‌ له‌ فینلەندا نیشته‌جێن، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی پێكه‌وه‌ كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان گفتوگۆمان كردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند:  هه‌روه‌ها باسیان له‌ پرسی بانگهێشتكردنی كۆمپانیاكانی فینلەندا به‌ ئامانجی كاری وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق كردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پێككا هاڤیستۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلەندا، خۆشحاڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا نیشان دا و رایگه‌یاند : وڵاته‌كه‌ی به‌ ئه‌رێنییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ هاوكارییه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان یه‌كتێیی ئه‌ورووپا و عێراق.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.