Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 18:58

قائیمقامی سلێمانی: قورسترین بڕیار داخستنی شوێنی کارکردنه‌

ئامانجی كاركردنه‌كانمان زیان گه‌یاندن نییه‌ به‌ هیچ كه‌سێك
کوردستان TV
100%


قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رۆحییه‌تی یه‌ك تیمیی له‌كاركردندا به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: قورسترین بڕیار داخستنی شوێنێكه‌ به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ناچارین جێبه‌جێی بكه‌ین.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ تیمه‌ نوێكانی لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبوه‌وه‌ و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رۆحییه‌تی یه‌ك تیمیی له‌كاركردندا به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن و هه‌مو شه‌ش مانگ جارێك ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردادێت، ئه‌ندامه‌ نوێكان درێژه‌ پێده‌ری كاره‌كانی ئه‌ندامانی پێشوی لیژنه‌كانن كه‌ ئه‌ركێكی نیشتمانی و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتانی شاره‌كه‌ده‌كه‌ن.

وتی: ئامانجی سه‌ره‌كی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سزادان یان داخستنی شوێنه‌كان نییه‌، به‌ڵكو گه‌یشتنه‌ به‌ ئاستێكی باش له‌ پابه‌ندبونی خاوه‌ن شوێنه‌كانه‌ به‌ رێنماییه‌كانی كاركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كان‌ بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتییان دڵنیابن له‌ كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه‌ پێی ده‌فرۆشرێت.

وتیشی: كار و خزمه‌تكردنی لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و ‌سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانی شاری سلێمانییه‌وه‌‌ جێگه‌ی رێز و ده‌ستخۆشییه‌، بۆیه‌ ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ساڵی (2007)ه‌وه‌ لیژنه‌كانیان دروستكردوه‌ یان وه‌ك ئه‌ندامانی لیژنه‌كان كاریانكردوه‌.

رونیكرده‌وه‌: به‌پێی به‌دواداچون لیژنه‌كان به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان كه‌مته‌رخه‌میی خاوه‌ن شوێن و ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ كه‌ كاری تێداده‌كه‌ن نه‌ك چاوچنۆكی، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێكی زۆری شوێنه‌كان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنن ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كان و پێدانی رێنمایی كاركردنه‌ به‌خاوه‌ن شوێنه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ هاتوه‌ته‌ بون.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاوات محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: وه‌ك قائیمقامی سلێمانی قورسترین بڕیار بۆ من داخستنی شوێنه‌كه‌، چونكه‌ ئامانجی كاركردنه‌كانمان زیان گه‌یاندن نییه‌ به‌ هیچ كه‌سێك به‌ڵام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ناچارین جێبه‌جێی بكه‌ین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.