به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر له راگه‌ێندراوێكدا ئاماژه به دروستكردنى قوتابخانه یه‌ك له هه‌ولێر ده‌كات ده‌ڵێت :له راگه‌یاندنه‌كان زانیومانه قوتابخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت
ده‌قى راگهێندراوهكهى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر
ئەمرۆ لەگەرەکێکی شاری هەولێر لە راگەیاندن وا پەخشکرا کە گوایە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی بنەرەتی دانراوە ، ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جەخت لەوە دەکەینەوە ئەم کارانە دەبێت لە رێگای دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی پەروەردە و شارەوانی بێت لە پارێزگای هەولێر و نەخشەکان پەسەندکرابن و تێچووەکان دیاربن، بەو مەرجە ئەندازیاریانە بێت کە بەڕێوبەرایەتی بیناسازیی پەسەندی دەکات.
ئەم کارانە ئەو کاتە مەقبولیەت وەردەگرێت کە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی بریاریان دابێت و پەسەندیان کردبێت .
داوا لە هەموولایەکیش دەکەین کەرتی پەروەردە بە حزبی و سیاسی نەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
۲۳ ی ۷ ی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.