Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:22

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانى کوردستان کۆدەبنەوە

بڵند ئیسماعیل: کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی پێویستە بەڕێوە بچێت
کوردستان TV
100%


ڕۆژی شەممەی داھاتوو پارتی دیموكراتى كوردستان و یەکێتی نیشیمانی كوردستان کۆده‌بنه‌وه‌

له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ردوو پارت بلند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دیارە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتییە لەلایەن یەکێتییەوە، بەداخەوە لە ماوەکانی ڕابردوودا بەشێک لە سەرکردایەتیی یەکێتی سلۆکێکی مەعقوولیان نەبووە، لە لایەک چەندین پۆستی باڵایان لەنێو حکوومەتدا ھەیە و لە لایەکیشەوە داوای ڕووخانی حکوومەتیان دەکرد.

ده‌شڵێت پارتی و یەکێتی مادام پێکەوە حکوومەتیان پێک ھێناوە و شەریکن، پێویستە بەرپرسیاریەتیش پێکەوە ھەڵگرن، ناکرێت یەکێتی لە لایەکەوە لە حکوومەتدا بێت و لە لایەکی دیکەوە دژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بێت.

به‌رپرسی لقی 16 ى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی پێویستە بەڕێوە بچێت، چونکە دواجار ھەر دەبێت بگەینە ڕێککەوتن لەسەر ھەر کێشەیەک ڕوو بدات، بەتایبەتی ئێمە لە ھەندێ ھەڵوێستی یەکێتی نیگەرانین و لە کۆبوونەوەی داھاتوو باس لەو کێشانە دەکەین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.