Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 16:11

خواردنی "بازلیای سه‌وز " فاکته‌رێکه‌‌ بۆ دابه‌زینی کێش

بازلیا مرۆڤ  له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت
کوردستان TV
100%

پسپۆری تایبه‌ت به‌ خۆراك له‌ سان بترسبورغ  "ئۆلگا كوندراتینكۆ "ده‌ڵێت"خواردنی بازلیای سه‌وز، هاوكارێكی باشه‌ بۆ پرۆسه‌ی دابه‌زی كێش" 

ئاژانسی ( Rosbalt) له‌ زاری "ئۆلگا كوندراتینكۆ " راگه‌یاند : بازلیای سه‌وز وه‌كو سه‌وزه‌وه‌كانی تر ، سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ پرۆتینی نه‌باتی ،فاكته‌رێكی باشه‌ بۆ كه‌م خوارده‌مه‌نی ، ئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆكارێكی باش ، بۆدابه‌زینی كێش ، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له‌ دابه‌زینی كێشه‌.

له‌ بازلیادا چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریش هه‌یه‌ له‌وانه‌ ، كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی خوێن ، باشتر كردنی ئه‌ره‌كه‌كانی مێشك ، هه‌روه‌ها به‌سووده‌ بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس كردن.

ئۆلگا كوندراتینكۆ ده‌ڵێت" هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌یه‌ ، مرۆڤ نابێ بازلیا بخوات، بۆنموونه‌ ئه‌وانه‌ی حه‌ساسیه‌یان (هه‌ستیاری) هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بازلیا یاخود دوایی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری، نابێ بخۆیت".  

له‌لایه‌كی تر "میخائیل گینزبرگ" دكتۆر له‌ زانستی پزیشكی و به‌رێوه‌به‌ری  په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پاراستنی خوارده‌مه‌نی و چاره‌سه‌ری سروشتی ده‌ڵێت" بازلیا مرۆڤ  له‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌پارێزێت ،له‌هه‌مان كاتدا ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات  به‌ڵام یه‌كێك له‌ كاریگه‌ره‌ نه‌رێنه‌كانی ئه‌وه‌یه‌ ،كه‌ له‌وانه‌یه‌ زگی مرۆڤ گه‌وره‌ بكات".   

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی/كامران

ژێده‌ر:نبض

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.