Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:32

پۆلیسی راپه‌رین: تەرمی گەنجێک گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە

پۆلیس: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوواوه‌كه‌ كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌ كاتژمێر 4 ى ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 23 ى 7 ى 2020 ، تەرمی گەنجێک بەناوی (د،س،ک) لەدایکبووی ساڵی 1994 لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی قولە گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە هەبووە.

پۆلیسی راپه‌رین راشیده‌گه‌ێنێت ، ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر ، تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی

هه‌روه‌ها له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیسدا هاتووه‌ ، په‌ڕاوی  لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و بۆزانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە و هۆکاری مردنەکەی لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.