Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:26

دەزگای هەواڵگری عێراق: دەستبەسەر درۆنێکی بۆمبڕێژکراودا گیرا

بڕی 2 کیلۆ گرام تەقەمەنی هەڵگرتبوو
کوردستان TV
100%

تیمەکانی سەربە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕالی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستیان بەسەر درۆنێکدا گرت کە بڕی ٢ کیلۆ گرام تەقەمەنی هەڵگرتبوو.
 
تیمەکانی سەربە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستیان بەسەر درۆنێکدا گرت کە بڕی ٢ کیلۆ گرام تەقەمەنی هەڵگرتبوو.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، تیمەکانی سەربە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ دەستیان بەسەر درۆنێکدا گرت کە بڕی ٢ کیلۆ گرام تەقەمەنی هەڵگرتبوو.

بەپێی راگەیەنراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، درۆنەکە لەسەر باڵەخانەیەک بووە لە ناوچەی جادرییە لە بەغدا.

ئاماژە بەوەشدراوە کە تەقەمەنییەکە پوچەڵکراوەتەوە و دەستبەسەر درۆنەکەدا گیراوە.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان لەمبارەیەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.