ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/7/23 مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پێکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فینلەندا تاووتوێ کرا.
وەزیری دەرەی فینلەندا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی پێشمەرگە دەربڕی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش . گوتیشی هانی وەبەرهێنەرانی فینلەندیش دەدەین بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییە کارگێڕیی و داراییەکانی حکومەتی هەرێم بەتایبەتی لە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی . گوتیشی پێشوازی لە ھەنگاوەکانی کردنەوەی کونسڵخانەی فینلەندا لە ھەولێر و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان و سوود وەرگرتن لە شارەزایان و پسپۆڕانی فینلەندی دەکەین بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.