Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:30

تۆمه‌تبارێک دوای ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌مه‌فره‌زه‌کانی پۆلیس ده‌ستگیر کرا

پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێـت لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە هەڕەشەی لێكردووە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە لەسیتییەكانی دەروازە لەشاری سلێمانی، بەڵام تۆمەتبار بەدەمانچە ڕوبەڕوی هێزە ئەمنییەكان بوەوە.

 پۆلیسی سلێمانی  راشیده‌گه‌ێنێـت ، دواتر لێكۆڵینەوەكان دەستپێكرد و توانرا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراو بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەدا كە بەتۆمەتبار بووە.

پۆلیس ده‌شڵێت ، ڕوداوەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو تەنها ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتییەك فیشەكی بەركەوتووە، لەیٔێستادا تۆمەتبار (أ ، أ ، م ) بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.