وهزارهتی ناوخۆی ههرێمی كوردستان لەبارەی لێدوانێکی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە لەسەر رێکارەکانی رۆژانی جەژن دابووی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لهروونكردنهوهكهى وهزارهتى ناوخۆی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: رۆژی سێشەممە وەزیری ناوخۆ لە وەڵامی رۆژنامەنوسێکدا سەبارەت بە رێکارەکانی جەژنی قوربان رونیکردوەتەوە کە هەمو رێکارێک لەوبارەیەوە بە راوێژ لەگەڵ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی ئەوقاف دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، بەڵام هەندێ دەزگای میدیایی قسەکانیان بەشێوەیەکی هەڵە لێکداوەتەوە.
وهزارهتی ناوخۆ دهشڵێت ، دوپاتیدەکەینەوە کە جەژنی قوربان جەژنێکی پیرۆز موسڵمانانە وبۆنەیەکی فەرمییە لە هەرێمی کوردستان، هەمو ساڵێک بە بەرزی رادەگیرێت و دەرفەتێکیشە بۆ کاری خێر و خێرخوازی و دەبەشکردنی قوربانی، هەر رێکارێکیش کە حکومەتی هەرێم بیگرێتەبەر تەنها بۆ رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.