Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 12:35

زیاتر له‌ 300 دووکانی بازاڕێکی هەولێر سووتان

تا ئێستا ھۆکاری ئاگرەکە دیارنییە
کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی  زیاتر لە 300 دوکانی بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان لە ھەولێر سووتا و تیمەکانی بەرگری شارستانی هه‌ولێریش له‌باره‌ى سوتانى بازاره‌كه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت تواندرا لەماوەی کەمتر لە چوار کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن

 

کاتژمێر چوار و 45 خولەک ئاگرێک لە کۆڵانی تەڕەفرۆشانی بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان له‌ هه‌ولێر دروست بووە و دواتر ئاگرەکە تەواوی بازاڕەکەی گرتووە و زیاتر لە 300 دوکان سووتاون و تا ئێستا ھۆکاری ئاگرەکە دیارنییە.

بازاڕی سیمی گەڕەکی کوردستان، بازاڕێکی میللییە و  نزیكه‌ی 600 دوکان لەخۆ دەگرێت و  بەھۆی تەنگی کۆڵانەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی هه‌ولێر نەیانتوانیووە بچنە ناو کۆڵانەکان و بەم ھۆیەوەش ژمارەی ئەو دوکانانەی سووتاون بەرزبووەتەوە بۆ 300 دوکان.

 

11

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.