Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:33

سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا که‌سێک گیانی لەدەستدا

هاتووچۆی سلێمانى: ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە به‌ته‌واوه‌تی سووتاوە
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردوو لەنزیک گوندی کانی مانگا ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا - میکزەمینی و تانکەرێکی هەڵگری سوتەمنی ڕوویداوە.


هاتووچۆی سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌   شۆفێری میکزەمینیەکە بە سەختی برینداربووە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر له‌و رووداوه‌دا  ئۆتۆمبێلی ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە به‌ته‌واوه‌تى سووتاوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.