Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:34

له‌که‌رکوک 2 کچی ڕفێندراو ڕزگارکران

لەلایەن باندێکەوە رفێندرابوون
کوردستان TV
100%

لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی لیوای61 ی سوپای عێراق لە کەرکووک دووکچ رزگارکران کە لەلایەن باندێکەوە رفێندرابوون.

هێزێکی سەربە لیوای 61ی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بەمەبەستی رزگارکردنی دوو کچی رفێندراو ئەنجامدا.

سەرچاوەیەک لە ژووری راگەیاندنی فەوجی یەک سەربە لیوای 61ی سوپای عێراق بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو کچە رفێندراوەکە رزگارکران و ئەندامانی باندەکەش دەستگیرکران.

بە گوتەی سەرچاوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەندامانی دەستگیرکراوی باندەکە کراوەتەوە و بەماددەی 432 لە یاسای سزادانی عێراقی رەوانەی دادگا کراون.

سەرچاوەکە راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگریی پێشوەختە ئەنجامدراوە و بەسەرکەوتوویی توانرا رفێندراوەکان رزگاربکرێن و تۆمەتبارانیش دەستگیربکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.