Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:18

گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی: ھەر زەوییەک لە ماستەرپلاندا ھەبێت و بەر شەقام بکەوێت قەرەبوو دەکرێتەوە

شارەوانی پابەندە بە ماستەرپلانی خۆیەوە
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ھەر شوێنێك زەویی ھاووڵاتیان كە لە ماستەرپلانی حكوومەتدا ھەبێت و زەوییەكانیان تاپۆ بێت، قەرەبوو دەكرێنەوە، ئەگەر بە نایاساییش بێت و لە ماستەرپلاندا نەبێت، ئەوانە قەرەبوو ناكرێنەوە.

كوردۆ شابان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند وەزارەتی شارەوانی پابەندە بە ماستەرپلانی خۆیەوە و وەكو ھەموو شارەوانییەكانی خۆی لە شارەكان  ماستەرپلانی خۆی ھەیە و ھەر زەوییەك لە دەرەوەی ماستەرپلانی شارەوانی بێت كە كاتی خۆی بە ھەڵە دابەش كراوە، ئەگەر ھەڵەكە لە حكوومەت بێت و لە ھاووڵاتیان نەبێت، حكوومەت قەرەبوویان دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر ھەڵەكە لە خۆیان بێت، حكوومەت پابەندی قەرەبووكردنەوەیان نییە.

ده‌شڵێت ئەگەر گۆڕانكاری لە ماستەرپلاندا كرا و زەویی نیشتەجێبوون بەر شەقام بكەوێت، حكوومەت قەرەبووی ئەو كەسانە دەكاتەوە، بۆیە ئەوەی باس دەكرێت گوایە شەقامی ١٠٠مەتریی سلێمانی راگیراوە، راست نییە و زۆر بە خێرایی كاری تێدا دەكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  لەبارەی گردبوونەوەی كۆمەڵێك خاوەن زەویی سنووری سلێمانی، كە زەوییەكانیان بەر شەقامی ١٠٠مەتری دەكەوێت، لیژنەی یاسایی ھەیە و ئەو بڕیار دەدەات زەوییەكانیان یاسایین یاخود نایاسایین، ئەگەر لە ماستەرپلانی حكوومەت بن، قەرەبوو دەكرێنەوە و ئەگەر لە ماستەرپلانیش نەبن، مەرج نییە قەرەبوو نەكرێنەوە، چونكە ھەیە لە ماستەرپلانی كۆن ھەبووە، بۆیە ئەوەی لە ماستەرپلان ھەبێت و زەوییەكەی تاپۆ بێت، قەرەبوو دەكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.