بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌سنووری شاره‌زوور زیاتر له 5000 دۆنم پوش و پاوان سوتا
لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى رایدهگهێنێت ، لە سنوری گوندەکانی ( دەربەن فەقرە ، ئاوەکەلە )ی سەر بە ناحیەی وارماوا ئاگرێکی بەرفراوان لە پوش و پاوانی سنورەکە کەوتەوە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی وارماوا گەیشتنە شوێنی ئاگرەکەو دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوەو کۆنتڕۆڵی بکەن،
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌شڵێت ، زەرەرو زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی زیاتر لە ( ٥٠٠٠ ) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.