Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:31

ڕێنمایی کاتی تێکچوونی کەشوهەوا و خۆڵبارین

پێویستە پابەندی ئه‌م چەند ڕێنماییە بین
کوردستان TV
100%

بێویستە مرۆڤ لە كاتی تێكچوونی كەش و هەواو بوونی خۆڵباریندا، بەتەواوی خۆی بپارێزێت لەو نەخۆشییانەی بەهۆی بوونی ئەم جۆرە كەش و هەوایەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بۆیە لەمكاتانەدا پێویستە پابەندی چەند ڕێنماییەك بین ئەوانیش بریتین لە:


1. پێویستە دەم و چاو و لوتت بە بەردەوامی بشۆرێت و پاكی بكەیتەوە بۆ مەبەستی نەهێشتنی كاریگەری خۆڵبارینەكە و ڕێگریكردن لە چوونی بۆ ناوسییەكان.

2. هەڵمژینی ئاو لەڕێگەی دانانی لوت لەناو ئاوداو بەپێچەوانەوە دەركردنە دەرەوەی بۆ مەبەستی پاكردنەوەی لوت لەو تۆزو خۆڵەی تیایەتی.

3. دانان و بەكارهێنانی ( كەمامە )  دەمبەست یان كلینكسی تەڕ لەسەر دەم و لوت.

4. زۆر خواردنەوەی ئاو بەتایبەتی لەم جۆرە كەش و هەوایانەدا.

5. داخستنی دەرگاو پەنجەرە بەشێوەیەكی باش و دانانی پەڕۆیەكی تەڕ لەدرز و كەلەبەرە بچوكەكانی پەنجەرەكاندا.

6. ئەو كەسانەی كە نەخۆشییەكانی تەنگە نەفەسی و كۆئەندامی هەناسەیان هەیە، پێویستە لەناو ماڵەكانیان و شوێنی نیشتەجێ بوونیاندا بمێننەوەو هەوڵبدرێت زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوەو لەكاتی هاتنە دەرەوەشدا كەمامە بەكاربهێنن.

سه‌رچاوه‌ -  تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.