دوای داخستنى بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی وه‌رگرتنى نه‌خۆشانى تووش بوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ، نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری بڕیاریدا جارێكی تر‌و بەخشتەیەكی نوێ به‌شه‌كانى راوێژكاری نەخۆشخانەكەی بكاتەوە.
راگەیاندنی نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری بڵاوی كرده‌وه كه لەبەر بەرژەوەندی گشتی بریارماندا بە كردنەوەی بەشەكانی راوێژكاری نەخۆشخانەكەمان بە خشتەیەكی دیاری كرا‌و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانمان، وە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین لە كاتی سەردانی كردنی ڕاوێژكارییەكان ڕێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێبكەن بە بەستنی دەمامك و دەستكێش، ئەگەر نەخۆش توانی تەنها خۆی بێت بۆ ناو نەخۆشخانە ئەگەرنا لەیەك هاوەڵ زیاتری لەگەڵ نەبێت.
نه‌خۆشخانه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت سەردانی كردن بۆ به‌شه‌كانى راوێژكاری به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
1. بەشی ڕاوێژكاری چاو : رۆژانی شەممەو دووشەممە
2. بەشی ئێسك و شكان : ڕۆژانی یەك شەممەو چوار شەممە
3. بەشی نەشتەرگەری گشتی (جراحە) : رۆژانی شەممەو چوارشەممە
4. بەشی هەناو : رۆژانی دوو شەممەو چوار شەممە
5. بەشی نەشتەرگەری مێشك و دەمار : رۆژانی یەك شەممەو چوار شەممە
6. بەشی قورگ و لوت و گوێ : رۆژانی یەك شەممەو سێ شەممە
7. بەشەكانی گورچیلەو مێزەرۆ : هەموو رۆژەكانی هەفتە نەخۆش دەبینن
8. بەشی چارەسەری سروشتی: هەموو رۆژەكانی هەفتە نەخۆش دەبینن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.