Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:31

هاووڵاتییەکی کورد لە تاران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کوردستان TV
100%

 هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی پەسوێی پیرانشار بە ناوی ”ئەحەد نیکجوویان“ لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


هه‌نگاو ده‌شڵێت ، ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ دەرچووە و بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.


هه‌روه‌ها رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەحەد نیکجوویان تەمەن 23 ساڵ، خەڵکی پیرانشار و دانیشتووی مەهاباد، بەهاری ساڵی 2016 لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر و پاش چوار مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

hengaw.net

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.