Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:25

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

‌چاوەڕێی چارەسەرکردنی گرفتەکەين
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی لێدان لە کیبڵی ژێر زەوی لەگەڕەکی ڕاپەڕین ماوەی سێ ڕۆژە ناتوانن وەک پێویست ئاو لەپرۆژەی سەرچنار بنێرن بۆ گەڕەکەکان بەهۆی ڕاگرتنی کارەبای پرۆژەکەیان و چاوەڕێی چارەسەرکردنی گرفتەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەین کەبەهۆی لێدان لە کیبڵی ژێرزەوی لەگەڕەکی ڕاپەڕین ماوەی سێ ڕۆژە ناتوانین وەک پێویست ئاو لەپرۆژەی سرچنار بنێرین بۆ گەڕەکەکان بەهۆی ڕاگرتنی کارەبای پرۆژەکەمان.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، ڕۆژانە لەکاتژمێر 10 بەیانی بۆماوەی زیاتر لە 6 کاتژمێر گرفتی نەبونی کارەبایان بۆ دروست دەبێت، بۆیە ئەم گرفتە بەردەوام دەبێت تاچارەسەرکردنی لەلایەن به‌شی چاككردنه‌وه‌ی کارەباوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.