Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:33

له‌ قه‌زاى سۆران 8 که‌سى دیکه‌ تووشى کۆرونا بوون

دوو له‌ تووشبوان خه‌ڵكى ڕه‌واندزن و شه‌ش كه‌سەکەی تر دانیشتووى سۆرانن
کوردستان TV
100%

قایمقامى قه‌زاى سۆران ڕاىگه‌یاند له‌ ماوه‌ى 24 كاژمێرى ڕابردووا له‌ قه‌زاى سۆران له‌ كۆى 53 پشكنینن ده‌ركه‌وتووه‌ 8 كه‌سى دیكه‌ تووشى ڤایرۆسى كۆرونا بوونە.

كرمانج عیزه‌ت قایمقامى سۆران ڕايگه‌یاند: "ڕۆژانه‌ تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانى ته‌ندروستیى سۆران به‌رده‌وامن له‌ وه‌رگرتنى سامپڵ بۆ هاووڵاتیانى سۆران له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا له‌ سنوورى قه‌زاكه‌ له‌ كۆى 53 پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ركه‌وتووه‌ 8 كه‌سی دیكه‌ تووشى ڤایرۆسەکە بوونە".

گوتیشی: "دوو له‌ تووشبوان خه‌ڵكى ڕه‌واندزن و شه‌ش كه‌سەکەی تر دانیشتووى سه‌نته‌رى قه‌زاى سۆرانن ".

ڕاشیگه‌یاند: "له‌ سنوورى قه‌زاى سۆران تا ئێستا یه‌ك تووشبووی کۆرۆنا گیانى له‌ده‌ست داوه‌".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.