Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:30

2485  که‌سى تر له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون و 90یش گیانیان له‌ده‌ستدا

رۆژ دواى رۆژ رێژه‌ى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان له‌ هه‌لكشاندایه‌
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە سەرتاسەری وڵات 2485 توشبوی نوێ دەستنیشانكراوە و هەزار و 863 توشبوش چاكبونەتەوە.

 وتیشى" لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین ژمارەی توشبوان لە بەغدای پایتەخت بووە و كەمترینیش لە پارێزگای دهۆك تۆماركراوە كە تەنها سێ هاوڵاتی توشبو هەبووە، كۆی گشتی توشبوانی 24 كاتژمێری رابردوو بە كۆرۆنا گەیشتوەتە دوو هەزار و 485 توشبو.
 

هاوكات لە 24 كاتژمێری رابردوودا 90 هاوڵاتی توشبو بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق گیانیان سپاردوە، 10 لەوانە لە پارێزگای سلێمانی و یەك لە هەولێر بووە، رێژەی چاكبونەوەش گەیشتوەتە لەسەدا 68.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.