وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە هێلا میڤیس، ژنە چالاکوانی ئەڵمانی لە بەغدا رفێنرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوبرا لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە ئازاد کرا.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێلا میڤیس، ژنە چالاکوانی ئەڵمانیان لە بەغدا ئازادکردوە.
هێلا میڤیس لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا رفێنرا، ناوبراو لە بوارەکانی کلتور و رۆشنبیری‌دا کاردەکات و بەڕێوەبەری بەشی کلتورییە لە پەیمانگای "Goethe-Institut Irak"ی ئەڵمانی لە عێراق.
هێلا میفیس، پرۆگرامێكی هونه‌ری له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌برد، سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی هونه‌ری و رۆشنبیری بوو. سه‌نته‌رێكی به ناوی "بیت تركیب" له به‌غدا كردبوویه‌وه و له لایه‌ن دامه‌زراوه رۆشنبیرییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساوه هاوكاری ده‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.