Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:26

‌ ده‌روازه‌یه‌کى ترى سنوورى له‌ نێوان ئێران و عێراق کرایه‌وه‌

ده‌روازه‌كه ده‌كه‌وێته‌ نێوان پارێزگاى كرماشان لە ئێران و دیالە له‌ عێراق
کوردستان TV
100%

ئاژانسى هه‌والى میهرى ئێرانى بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ ده‌روازه‌یه‌كى ترى سنوورى له‌ نێوان ئێران و عێراق كرایه‌وه‌.

 وتیشى" كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه‌ بەڕێككەوتنی نێوان ئێران و عێراق  كرایەوەو له‌مه‌ودوا كه‌لوپه‌لى خواردن و شتومه‌كى پێویست له‌نێوان هه‌ردولادا ئالوێر ده‌كرێت.

وتەبێژی گومرگی ئێران به‌ ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌" بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنی عێراقی، دەروازەی سنووری خەسرەوی كرایەوە.

ئاژانسی میهر بڵاویكردۆتەوە، كه‌ سەید ڕوحولڵا لەتیفی وتەبێژی گومرگی ئێران رایگەیاندووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ عێراقی ئەم دەروازە سنوورییە كراوەتەوەو سنوورەكە ده‌كه‌وێته‌ نێوان پارێزگاى كرماشان لە ئێران و دیالە له‌ عێراق ، كه‌ لە دوێنێوە به فه‌رمى كرایەوه‌و له‌مه‌ودوا سوودى بۆ هه‌ردو وولات ده‌بێت و ده‌بێته‌ رێچكه‌یه‌كى ئاسان بۆ هاتوچۆى بازرگانان و هێنان و بردنى كه‌لوپه‌ل بۆ هه‌ردوولا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.