به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كارمه‌ندێكی پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانی دهۆك و ئامۆزایه‌كی لهئاوێكدا له سنوری ناحیه‌ی ئه‌تروش خنكان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی دهۆك، ئه‌مڕۆ پۆلیسێكی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان به‌ناوی عابد عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كی خۆیدا له گوندی "بێنارینكێ"ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئه‌تروش لهئاوێكدا خنكاون.
تێزانین ساڵانه له‌وه‌رزی هاویندا به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه ژماره‌یه‌كی زۆرى هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن ڕوو له ده‌ریاچه و رووباره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ندین حاڵه‌تی خنكان له‌ماوه‌كانی رابردوودا تۆماركراوه.
له دهۆک دوو هاولاتى له ئاودا خنکان
یه‌كێكیان كارمه‌ندى پۆلیسی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانی دهۆكه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.