Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:58

ئه‌مڕۆ یه‌کێک له‌ برینداره‌کانى هێرشه‌که‌ى داعش بۆسه‌ر گوندى مێخاسى قه‌زاى خانه‌قین گیانى له‌ ده‌ستدا

ته‌مه‌نى24 ساڵه‌و زیاتر له‌ مانگێكه‌ له‌ ژێر چاره‌سه‌ر دایه‌
کوردستان TV
100%

له‌رۆژى 2020-06-13گروپێكى تیرۆریستى داعش هه‌ڵیان كوتابووه‌ سه‌ر گوندى مێخاسى كاكه‌یان له‌ سنوورى قه‌زاى خانه‌قین به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌شت كه‌س شه‌هید بوون و چوارى دیكه‌شیان بیندار كران یه‌كێك له‌ برینداره‌كان ئه‌مرۆ گیانى سپارد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خانه‌واده‌ى( محه‌مه‌د شه‌هاب به‌شیر) كه‌ یه‌كێك بوو له‌ برینداركراوه‌كانى گوندى مێخاسى كاكه‌یانى سنوورى خانه‌قین  به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یان كه‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ینى محه‌مه‌د به‌هۆى برینه‌ه‌ سه‌خته‌كه‌یه‌وه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ محمه‌د  به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن ماوه‌یه‌كه‌ له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌كه‌ى هێندرابووه‌ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مرۆگیانى له‌ ده‌ستدا
 محه‌مه‌د ته‌مه‌نى 24 ساڵه‌ پێشتر باوكى و خاڵى و ئامۆزایه‌كى  پیچنج كه‌سى دیكه‌ له‌ كاتى په‌لاماردانه‌كه‌ى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر گونده‌كه‌یان شه‌هید كرابوون و خۆى برایه‌كى و دوو كه‌سى دیكه‌ بریندار ده‌بن ئه‌مرۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى گیانى له‌ده‌ستدا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.