Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:03

که‌شتی هه‌ڵگری فڕۆکه‌کانی ئه‌تۆمی و 12 که‌شتی دیکه‌ی جه‌نگی ئه‌مریکا گه‌یشتنه‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست

یه‌كه‌مین ده‌ستێوه‌رانی ئه‌مریكایه‌ له‌وه‌ته‌ی گرژییه‌كانی نێوان یۆنان و توركیا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌
کوردستان TV
100%

كه‌شتی هه‌ڵگری فڕۆكه‌كانی ئه‌تۆمی (USS Dwight D. Eisenhower ) و12 كه‌شتی دیكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی  Newsbomb.gr. فڕۆكه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسمانی یۆنان له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌كان مانۆری سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌و پێگه‌یه‌ كه‌شتی هه‌ڵگری دوایت ئیزنهاوه‌ر، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی كه‌شتی یاوه‌ری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌رێگای قه‌ناتی سوێسه‌وه‌ ده‌چه‌نه‌ نێو ده‌ریای سپی و كه‌شتی هه‌ڵگره‌كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی باشووری دوورگه‌ی یۆنان ده‌چێت ، له‌ویش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یۆنان مانۆرێكی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن و كه‌شتی هه‌ڵگره‌كه‌ له‌سه‌ر سنووری بازرگانی یۆنان ده‌مێنێته‌وه‌.

هاوكات له‌مانۆره‌كه‌دا فڕۆكه‌كانی ئێف 18 و 16 به‌شداری ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌،ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین ده‌ستێوه‌رانی ئه‌مریكایه‌ له‌وه‌ته‌ی گرژییه‌كانی نێوان یۆنان و توركیا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.