Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:24

چوار مووشه‌ک له‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ باشووری به‌غدا که‌وتنه‌ خواره‌وه‌

هاوپه‌یمانان بنكه‌كه‌یان راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ باشووری به‌غدا چوار مووشه‌ك له‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی به‌سمایه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش بنكه‌كه‌ی راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌.

سوپای عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت:  دوێنێ هه‌ینی، چوار مووشه‌ك له‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ باشووری به‌غدا به‌كارده‌هێندرا، كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌و هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌.

شایانی باسه‌ مووشه‌كه‌كان له‌سه‌ربنكه‌ی سه‌ربازی به‌سمایه‌ له‌ باشووری به‌غدا كه‌وتوونه‌ خواره‌وه‌و ئه‌مڕۆش شه‌ممه‌ هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بنكه‌كه‌یان راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان كردۆته‌وه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژیده‌ر/ سكای نیوز+ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.