Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:11

پۆلیسی گه‌رمیان : که‌سێک به‌فیشه‌ک کوژرا

له‌گوندی مله‌سووره‌- ی سه‌ر به‌شاره‌دێی ڕزگاری
کوردستان TV
100%

 له‌گوندی مله‌سووره‌ -ی سه‌ر به‌شاره‌دێی ڕزگاری له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار،كه‌سێك به‌فیشه‌ك كوژراو كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن:ماتۆڕسكیلێك كه‌ دوو كه‌سی له‌سه‌ر بووه‌، ته‌قه‌یان له‌ناوبراو كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ له‌گوندی مله‌سووره‌ سه‌ر به‌شاره‌دێی ڕزگاری له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار ،ته‌رمی هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی ( نه‌وشیروان جه‌لال محه‌مه‌د ) له‌دایكبووی 1985 ،هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار، كه‌به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدابوو.

هه‌روه‌ها پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێت: به‌وته‌ی كه‌سوكاری، ماتۆڕسكیلێك كه‌ دوو كه‌سی له‌سه‌ر بووه‌، ته‌قه‌یان له‌ناوبراو كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

55

پۆلیسی ده‌شڵێت:له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری، به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی (406) فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ حه‌وت كه‌س ده‌رچووه‌، كه‌پێشتر له‌سه‌ر زه‌وی و زار كێشه‌یان بووه‌و كوژراو له‌نێوانیان ڕوویداوه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.