Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 10:55

"عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل کۆیی" ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به‌بێده‌نگی ماڵئاوایی کرد  

ساڵی 1971 یه‌كه‌م گۆرانی له‌ ئێسگه‌ و ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا تۆمار كردووه‌ به‌ناوی (ئه‌ی په‌ری)
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ ، عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل كۆیی ناسراو به‌ "عه‌بدوڵڵا كۆیی" له‌ته‌مه‌نی 88 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

 هونه‌رمه‌ند ناوی ته‌واوی (عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل قادر) ه‌" ساڵی 1932 له‌ شاری كۆیه‌ له‌ دایك بووه‌ " له‌ عه‌شیره‌تی ئۆرمزیاره‌" تا پۆلی چواری سه‌ره‌تایی خوێندووه‌" له‌به‌ر باری گوزه‌رانی وازی له‌ خوێندن هێناوه‌" دوای ئه‌وه‌ی خێزان پێكدێنێ دوو كاری كردووه‌ بۆ بژێوی ژیان (كرێكاری و پاسه‌وانی)" له‌ لایه‌كی تریش په‌ڕه‌چی بووه‌ لبادی كورده‌واری دروست ده‌كرد له‌لای وه‌ستایه‌ك" ساڵی 1950 دستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ له‌ كۆیه‌" سه‌ره‌تا له‌ كۆڕ و مه‌ولود ده‌ستی پێكردووه‌" ده‌توانین بڵێین عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل و سێوه‌ و تایه‌ر تۆفیق هه‌ر سێكیان قوتابی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ و ده‌نگ خۆش مه‌لا ئه‌سعه‌دی كۆیه‌ن" ئه‌و سێ هونه‌رمه‌نده‌ گۆرانییه‌كانی مه‌لا ئه‌سعه‌دیان گوتۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیشی دانیشتوون چه‌ندان مه‌ولود و ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌" ساڵی 1957 كه‌ تیپی باواجی كۆیه‌ دامه‌زرا له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه‌ زۆربه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی به‌شداری كردووه‌" وه‌ك ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و یه‌كی ئایار و ئاهه‌نگی تایبه‌ت" ساڵی 1971 یه‌كه‌م گۆرانی له‌ ئێسگه‌ و ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا تۆمار كردووه‌ به‌ناوی (ئه‌ی په‌ری) به‌ شێوازی كۆیه‌ له‌گه‌ڵ تیپی باواجی" دوای ئه‌وه‌ له‌ساڵی 1974 گۆرانی (هه‌ی بۆ یاران) تۆمار ده‌كات" هه‌موو ساڵێك گۆرانییه‌ك یان دوو گۆرانی تۆمار كردووه‌" زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی (ئازاد دڵپاك) ی كوڕی ئاوازی بۆ داناوه‌" شیعره‌كانی (جه‌لال جۆبار و شه‌فیق به‌یاد و ئازاد دڵپاك و ڕه‌مه‌زان زامدار) كردووه‌ به‌ گۆرانی" گۆرانییه‌كانی بریتین له‌

ئه‌ی په‌ری

بۆ یاران

سه‌وزه‌ڵێ

ئه‌سمه‌رێ

ئه‌بارێ

نه‌ورۆز

كوردستان شیرینه‌

زه‌مانه‌

ئه‌گه‌ر پرسیاری حاڵم كه‌ن

به‌ كوردی ئه‌ژیم

ئه‌ی نا ئومێدی

هه‌موو كه‌س با بزانێ

توخوا تۆ كچه‌كه‌ تۆ له‌ كوێ هاتی

ڕێبوار و ڕێبوار

به‌قه‌د شمشار

به‌ قامه‌ت خه‌رامان

كوانێ یارم

له‌گه‌ڵ ده‌یان گۆرانی و سروودی ئایینی بۆ ئێسگه‌ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی كوردستان تۆمار كردووه‌" ئه‌و تیپانه‌ی كاری له‌گه‌ڵ كردوون

تیپی كۆیه‌

تیپی باواجی

تیپی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی

تیپی سۆلاڤ

تیپی چنارۆك

تیپی هونه‌ری دڵپاك

به‌داخه‌وه‌ له‌ساڵی 2015 وه‌ توانای گۆرانی گوتنی نه‌ماوه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی و به‌ ساڵا چوونی ته‌مه‌نه‌وه‌" له‌ بواری نواندن وه‌ك ئه‌كته‌ر كاری له‌ ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو و ئاڵا كردووه‌" له‌ چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی كاری كردووه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر جوان بامه‌ڕنی و ئازاد دڵپاك" له‌ ته‌مه‌نیدا دوو جار گیراوه‌ له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه‌ له‌ ساڵه‌كانی 1963 و 1982

به‌داخه‌وه‌  ئه‌م هونه‌رمه‌ند "عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل كۆیی " له‌ 2020/7/12  كۆچی دوای كرد.

 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.