Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 11:13

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان : زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر هاوخه‌باتی و یه‌کڕیزیی و ته‌بایی ده‌که‌ینه‌وه‌

ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌، به‌ قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ
کوردستان TV
100%

به‌ بۆنه‌ی (11)هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه‌و ده‌ڵێت: رۆڵی بزووتنه‌وه‌كه‌تان له‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌دا بۆ پته‌وكردنی سه‌قامگیریی و به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی هه‌رێم و داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی و بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی، نیشانه‌ی دڵسۆزیتانه‌ بۆ به‌دیهاتنی مافه‌ هاوبه‌شه‌كانمان كه‌ ئه‌مه‌ش جێگای شانازییه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ..

به‌ڕێزان/ رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی جڤاتی گشتی و نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان..

به‌ بۆنه‌ی (11)ھه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خه‌بات و كۆڵنه‌دان له‌ ئێوه‌ و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌ر به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بن له‌ خه‌بات و تێكۆشانتان بۆ سه‌رخستنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌دیهێنانی گشت مافه‌ ره‌واكانی.

رۆڵی بزووتنه‌وه‌كه‌تان له‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌دا بۆ پته‌وكردنی سه‌قامگیریی و به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووریی هه‌رێم و داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانی و بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسی، نیشانه‌ی دڵسۆزیتانه‌ بۆ به‌دیهاتنی مافه‌ هاوبه‌شه‌كانمان كه‌ ئه‌مه‌ش جێگای شانازییه‌.

ئێمه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و یاده‌تان پیرۆز ده‌كه‌ین، كه‌ هاوكات ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌، به‌ قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ به‌جۆرێك قه‌یرانێكی ئابووری و ته‌ندروستی سه‌رانسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه‌، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر هاوخه‌باتی و یه‌كڕیزیی و ته‌بایی ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه‌ و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و ره‌وشی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیهێنانی ئامانجه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان.

هیوادارین به‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین بناغه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تی و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوانمان زیاتر پته‌وتر و به‌هێزتر بكه‌ین و شانبه‌شانی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیی كاربكه‌ین بۆ ته‌ختكردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفت و كێشه‌كان و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی رۆشنتر و گه‌شتر بۆ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن..

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

٢٥ـی٧ـی٢٠٢٠

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.