Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:39

فه‌رمانده‌ی لیوای دووی هێزه‌ تایبه‌تییه‌کانی عێراق به‌ کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

رێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق به‌رزبۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی تووشبوونی به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی عێراق، گیانی له‌ده‌ستدا.

فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌بدولئه‌میر یاڕه‌ڵڵا،سوپاسالاری هێزه‌ تایبه‌تییه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌قید روكن غه‌سان كازم محه‌مه‌د ، فه‌رمانده‌ی لیوای دووی هێزه‌ تایبه‌تییه‌كان كرد، كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

شایانی باسه‌ دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند: لێژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌یان به‌ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربان، له‌ به‌غداو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / میدیای عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.