Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:11

نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ گه‌له‌که‌مان له‌ قه‌یران و کێشه‌کان ده‌رباز بکه‌ین

هه‌نگاوی زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان بنێین
کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ،له‌ یادی یازده‌ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ‌رایده‌گه‌ێنێت، دۆخی ناله‌بار و كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان كه‌ به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه‌، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پیكه‌وه‌یی له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له‌ قه‌یران و كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌ین.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌ ..

به‌ڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی

به‌ڕێزان ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

له‌ یادی یازده‌ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا‌، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوای به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌ له‌م یاده‌دا سڵاو بۆ گیانی ده‌نێرین و یادی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ڕۆڵێكی دیاری له‌ كایه‌ی سیاسیدا گێڕاوه‌، ئێستاش لایه‌نێكی‌ كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی پێكهاته‌ی حكوومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانه‌، هه‌ڵوێسته‌كانیشی به‌رپرسیار و خه‌مخۆرانه‌ن.

هیوادارم ئه‌م یاده‌ گوڕوتینی زیاتر بداته‌ تێكۆشانی سیاسیی بزووتنه‌وه‌كه‌تان له‌پێناو ئامانجه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا، ئه‌م بۆنانه‌ ببنه‌ ده‌رفه‌تی قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری و پته‌وكردنی هاوخه‌باتی و ده‌ستگرتنی كۆی لایه‌نه‌ تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به‌ نه‌گۆڕ و ئامانجه‌ نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌.

دۆخی ناله‌بار و كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان كه‌ به‌رۆكی كوردستانیان گرتووه‌، یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پیكه‌وه‌یی له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت تا بتوانین ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ تێپه‌ڕێنین، گه‌له‌كه‌مان له‌ قه‌یران و كێشه‌كان ده‌رباز بكه‌ین، پارێزگاری له‌ قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و هه‌نگاوی زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان بنێین.​​​​​​​

دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

25/7/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.