Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:39

که‌شناسی : سبه‌ی به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی ئه‌مساڵ له‌‌ هه‌رێمی کوردستان تۆمار ده‌کرێت

به‌رزترین پله‌ له‌كه‌ركوك ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌پێی به‌شی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كورستان، به‌رزترین پله‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك ده‌بێت، پێشبینی ده‌كرێت بگاته‌ 48 پله‌ی سیلیزی، به‌ڵام سبه‌ی به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ بۆ 49 پله‌، نزمترین پله‌ش له‌نێوان ٣٤ بۆ ٣٥ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.

له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆ 45 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و سبه‌ی پله‌یه‌كی دیكه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ده‌گاته‌ 46 پله‌ی سیلیزی، شه‌ویش پله‌كانی گه‌رما بۆ ٣٤ پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زن.

له‌ دهۆك و سلێمانی پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما هاوشێوه‌ی یه‌كبن و ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ 44 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و سبه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ 45 پله‌.

11223344

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.