پێشتر له زۆربه‌ى میدیا جیهانى و كوردییه‌كان هه‌واڵى داهێنانێكى نوێ بڵاوكرایه‌وه كه دكتۆرێكى كورد له 2015 وه خه‌ریكى دروستكردنى ئامێرێكى گه‌راندنه‌وه‌ى بیناییه بۆ نابینایان ئه‌م هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دوایخۆیدا هێنا ئێستا له قۆناغى به‌رهه‌مهێنانه.
دكتۆر نه‌بیل عه‌بدولره‌زاق باڵه‌كى له سالێ 2012 چۆته به‌ریتانیا به مه‌به‌ستى خوێندنى دكتۆر له بوارى فیزیاى پزیشكى وه‌ك تێزى دكتۆرانامه‌كه‌ى پرۆژه‌یه‌كى پێشكه‌شى زانكۆى (نیوكاسل) كرد كه خۆى قوتابى ئه‌وێیه دواى شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ى تیزه‌كه له‌لایه‌ن زانكۆكه قه‌بوڵده‌كرێت و ده‌ستده‌كات به پراكتیزه كردنى له ئه‌نجام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هیچنێت .
له نوێترین لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى دكتۆرنه‌بیل پێشنیارى ئه‌وه ده‌خاته روو كه‌وا ده‌یه‌وێ هه‌نگاو به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنان بهاوێژێت ئه‌و ئامێره‌ى كه هه‌روه‌ك خۆى باسیده‌كات به‌رێژه‌ى %40 له سه‌دى نابیناكانى جیهان به رێژه‌ى %100 ده‌توانن سودى لێوه‌رگرن دروستى بكه‌ن .
دكتۆرده‌لێت: ده‌مه‌وێت وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكى مێژووىى ئه‌و داهێنانه له‌سه‌ر ناوى كورد تۆمار بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى كوردیش بكه‌وێته ریزى پێشه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تانى جیهان و هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت له به‌رهه‌مهێنانه‌كه سه‌رمایه‌دارانى كورد پشكى شێریان به‌ركه‌وێت و سوودى گه‌وره به‌ر سه‌رمایه‌دارانى كوردستان كه‌وێت .
ئاماژه‌شى به‌وه داوه مه‌به‌ست له راگه‌یاندنى ئه‌و كه‌مپینه ته‌نیا بۆ ئه‌وه بوو كه سه‌رمایه‌دارانى كورد له بابه‌ته‌كه ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌ر و هاوكار بن هه‌م ده‌سكه‌وتێك بۆ كورد هه‌م بۆ سوودى ئابوووى .
دكتۆر نه‌بیل بۆ دۆزینه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكردن چه‌ند ناو‌و نیشانه‌یه‌كى بڵاو كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ركه‌س له سه‌رمایه‌داران بیانه‌وێت په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ بكه‌ن .
نه‌بیل عه‌بدولڕه‌زاق فه‌تاح، له دایكبووی ساڵی 1976 شه‌قڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره ،ماسته‌ری له زانستی فیزیای ناووكی هه‌بوو، له كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، مامۆستا بووه له ساڵی 2012، بۆ خوێندنی دكتۆرا، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی تواناسازی چووه‌ته به‌ریتانیا و له‌زانكۆی نیوكاسڵ درێژه‌ی به خوێندنی دكتۆر داوه
له پرۆژه‌ى نامه‌ى دكتۆراكه‌ى داهێنانى ئامێرێكی تایبه‌ته بۆ یارمه‌تیدانی نابینایان، هه‌رچه‌نده پێشتر ئامێری له‌و جۆره هه‌بووه، به‌ڵام نه‌بیل به شێوازی نوێ و ته‌كنیكێكی جیاوازتره‌وه په‌ره‌ی پێداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.