Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:00

مه‌سرور بارزانی: ئومێده‌وارم به‌ هاوکاری گشت لایه‌نه‌کان حکومه‌ت بتوانێت کارنامه‌ چاکسازییه‌که‌ی به‌ سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێ بکات

هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌، پارێزگاریی و داكۆكی له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانمان له‌ عێراقی فیدراڵ و قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین
کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌بۆنه‌ی 11مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، ئومێده‌وارم به‌ هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریی گشت لایه‌نه‌ سیاسی و پێكهاته‌كانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت كارنامه‌ چاكسازییه‌ هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیره‌كه‌ی، به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ ..

به‌ڕێز: عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.

 به‌ڕێزان :ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان .

به‌ بۆنه‌ی یازده‌ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك لایه‌نێكی گرنگی پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵێكی دیاری له‌ بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌. ئومێده‌وارم به‌ هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریی گشت لایه‌نه‌ سیاسی و پێكهاته‌كانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت كارنامه‌ چاكسازییه‌ هه‌مه‌لایه‌ن و گشتگیره‌كه‌ی، به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكات و هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌، پارێزگاریی و داكۆكی له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانمان له‌ عێراقی فیدراڵ و قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین .

مه‌سرور بارزانی

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

2020/7/25

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.