Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:41

سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ کونسوڵی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات

باسیان له‌ بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێشهاته‌كانی كاریگه‌ری په‌تای كۆڕۆنا كرد
کوردستان TV
#7
100%

له‌دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و کونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ،باس له‌ بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێشهاته‌كانی كاریگه‌ری په‌تای كۆڕۆنا كرا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٥ـی ٧ـی ٢٠٢٠ سه‌رۆك مسعود بارزانی ،پێشوازی له‌ ڕۆبرت والێر، کونسوڵی نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ کونسوڵی پێشوو ئاماده‌ی بوو، سه‌رۆك بارزانی، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ کونسوڵی نوێ خواست و هه‌روه‌ها بۆ کونسوڵی پێشوو له‌ كاری تازه‌یدا.

88

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێشهاته‌كانی كاریگه‌ری په‌تای كۆڕۆنا كرا.

لای خۆیه‌وه‌ کونسوڵی نوێی ئه‌مریكا، سوپاسی هه‌ڵوێستی مرۆییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعش په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.