Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:53

پارێزگاری هه‌ولێر: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌زووترین کاتدا خه‌ڵکه‌که‌ له‌بازاڕی سیمی گه‌ڕه‌کی کوردستان ده‌ست به‌کارو کاسبی خۆی بکاته‌وه‌

 به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م خه‌ڵكه‌ له‌لای ئێمه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه
کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری هه‌ولێر، له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بازاڕی سیمی گه‌ڕه‌كی كوردستانی شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌زووترین كاتدا خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ست به‌كارو كاسبی خۆی بكاته‌وه‌.

فرسه‌ت سۆفی ،پارێزگاری هه‌ولێر، دووكانه‌كانی بازاڕی سیمی گه‌ڕه‌كی كوردستانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌ لێدوانێكیشیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌وه‌ی روویدا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌و رێگا له‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ بگرین و لیژنه‌یه‌كيشمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی بازاڕی سیم له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان پێكهێناوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی:  به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م خه‌ڵكه‌ له‌لای ئێمه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌و هیچ بڕیارێك به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی بازاڕه‌كه‌ ناده‌ین .

هه‌روه‌ها فرسه‌ت سۆفی ،پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌زووترین كاتدا خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ست به‌كارو كاسبی خۆی بكاته‌وه‌.

55

شایانی باسه‌ كاتژمێر چوار و 45 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی ،ئاگرێك له‌ كۆڵانی ته‌ڕه‌فرۆشانی بازاڕی سیمی گه‌ڕه‌كی كوردستان له‌ هه‌ولێر دروست بووه‌ و دواتر ئاگره‌كه‌ ته‌واوی بازاڕه‌كه‌ی گرتووه‌ و زیاتر له‌ 300 دوكان سووتان و بازاره‌ِكه‌ش نزیكه‌ی 600 دوكان له‌خۆ ده‌گرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.