Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:33

هه‌ڵمه‌تی میدیایی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ست پێ ده‌کات

هه‌ڵمه‌تی به‌ستنی ماسك
کوردستان TV
#7
100%


حكومەتی ھەرێم بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ست پێ ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ هه‌ڵمه‌تێكی میدیایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌مڕۆ شه‌مه‌ رێكه‌وتی 25-7-2020 ده‌ستی پێكردووه‌ .

هاوكات داوا له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كراوه‌ له‌م ئه‌ركه‌ ئه‌خلاقی و و نیشتیمانییه‌دا رۆڵی خۆیان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌ نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ هاوبه‌ش ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ نیشتیمانییه‌ بۆ  به‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌زگاكانی راگه‌یاندن  له‌ به‌رنامه‌ ته‌ندروستیه‌كانیناندا به‌ خستنه‌ڕووی گرنگیدان و به‌ به‌كارهێنانی ماسك و هاشاگی به‌ ماسكه‌وه‌، كار بۆ به‌رزكردنه‌وی ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.