ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی پارێزگای دهۆكی كرد و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كانی پۆلی دوازده‌ی له دهۆك به‌سه‌ركرده‌وه.
له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری دهۆك وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند: هه‌موو مامۆستایانی گرێبه‌ست كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بوون، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 6-9-2019 به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بریاردرا كه ته‌واوی مامۆستایانی گرێبه‌ست له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ببنه هه‌میشه‌یی، ئه‌و مامۆستایانه‌ش ژماره‌یان 5088 مامۆستا بووه ته‌واوی كه مه‌رجه‌كانی تیا بووه هه‌موویان ده‌بنه هه‌میشه‌یی.
درێژه‌ی وته‌كه‌یدا وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: ئێمه ئه‌مرۆ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونسێف كه‌ناڵێكی ناوخۆیی په‌روه‌رده‌یی بۆ پارێزگای دهۆك كردۆته‌وه، ئه‌م كه‌ناڵه به‌رنامه‌كانی به شێوازارهكانی بادینی په‌خش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.