Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:25

سه‌ردانی کردنی به‌ندکراوان ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی به‌ندكراوان بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرابوو
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵانی هەولێر رایگه‌یاند: سه‌ردانی كردنی به‌ندكراوان به‌ مه‌رجی ته‌ندروستی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

دوای ڕاگیرانی بۆ ماوەی چەند مانگێك لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندكراوان سەردانكردنی بەندكراون دەست پێدەكاتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی ژنان و منداڵانی هەولێر هاتووه‌، سەردانكردنی بەندكراوان دەستپێدەكاتەوە، بەمەرجی ئەوەی كەسی سەردانیكار وێنەیەك لەپشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنای پێبێت و دەریبخات كە تەندروستی سەلامەتە تووشبووی كۆرۆنا نییه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندكراوانه‌.

ده‌قی ڕێنمایی سەردانی كردن:

ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٨/٢ ڕۆژی یەك شەممە سەردانی كردن تەنها بۆ لای سزادراوانە ( كوڕ ، ئافرەت).

ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٨/٣ ڕۆژی دووشەممە سەردانی كردن تەنها بۆ لای ڕاگیراوانی كوڕە.

ڕێكەوتی ٢٠٢٠/٨/٤ ڕۆژی سێ شەممە سەردانی كردن تەنها بۆ لای ڕاگیراوانی ئافرەتە.
مەرجەكانی سەردانی كردن:

دەبێت كەسی سەردانی كار وێنەیەك لەپشكنینی ڤایرۆسی كۆڕۆنای پێبێت و دەریبخات كە تەندروستی سەلامەتە لە پێناو پاراستنی تەندروستی بەندكراوان.

پێویستە ڕاپۆرتی پشكنین بە ڕێكەوتی نوێ بێتو لانی كەم لە (٥) ڕۆژ تەپەڕی نەكردبێت.
پێویستە كەسی سەردانی كار ماسك و دەستكێشی بەستابێت.

پێویستە پلەی خزمایەتی دەرجە یەك سەردانی بەندكراو بكەن وەك ( دایك ، باوك ، خوشك ، برا ، مێرد) .

نابێت لە (۳) كەس زیاتر سەردانی یەك بەندكراو بكەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.