نووسینگهی دکتۆر نهجمهدین كهریم پارێزگاری پێشووی كهركووك ههواڵی چەند دەزگا و سایتێکی راگەیاندن به درۆ دهخاتهوه، دهڵێت ئهو ههواڵهی بڵاویانكردۆتهوه، ھیچ بنەمایەکی راستی و دروستی تیانیە.
دەقی روونكردنەوەکە:
لە چەند دەزگا و سایتێکی راگەیاندن ھەواڵێك بڵاوکراوەتەوە، کە گوایە لەم رۆژانەدا لەلایەن دادوەری دادگای دەستەی دەستپاکی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دکتۆر نەجمەدین کەریم و چەند کەسانێکی تر لە بەرێوبەرایەتیەکانی کەرکوک دەرکراوە لەسەر پڕۆژەی سەقەڕ کەرکوک.
بۆیە بەپێویستمان زانی بۆ شاری کەرکوکی خۆشەویست و کوردستان رابگەیەنین، کە ئەو ھەواڵە دوورە لە راستیەوە و ھیچ بنەمایەکی راستی و دروستی تیانیە و بەھیچ جۆرێک ناوی بەرێز دکتۆر نەجمەدین کەریم لەو فەرمانەدا نیە..
بەڵکو فەرمانەکە تایبەتە بە چەند فەرمانگە و بەرێوبەرایەتیەکی کەرکوک کە لیژنەی جێبەجێکردن و بەدواداجوون بوون بۆ پرۆژەی سەقەڕ کەرکوک.
بەداخەوە وەک پێشەی رۆژانەیان ئەو دەزگا راگەیاندنانە، بەردەوام ھەواڵی بێ بنەما و دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی راستی بابەتەکان بشێوێنن بۆ ئامانجی سیاسی بەکاری بھێنن و ئەمە یەکەمجاریان نیە دەبنە بەشێک لە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە و ھەوڵی درۆیینە.
بۆیە بەتەواوی متمانەی خوێنەر و بینەریان لەدەست داوە ، بەسەرجاوەی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی دوور لەراستی و پروپاگەندە ناسراون.
لێرەوە داوا لە ھەموو دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین، کە پیشەییانە کاربکەن و ئەمانەتی راگەیاندن بپارێزن و خۆیان بەدوور بگرن لە ھەواڵی ناراست، تا نەبنە مینبەری بڵاوکردنەوەی ھەواڵی درۆ و دروستکراو.
نوسینگەی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
25/7/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.