Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:30

زۆربەی خەرجیەکانی کەرەنتین کردن لە ئەستۆی پارێزگای دهۆکە

ئەركی كەرەنتین كردن بۆ قوتابیانی دەرەوەی وڵات و قوتابیانی شنگال بێ بەرامبەرە
کوردستان TV
100%

دكتۆر بلند بەیار سەرپەرشتیاری كەرەنتین كردن بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگاری دهۆك لە میانەی بەشداربوونی لە كۆباسی كوردستان تیڤی رایگەیاند

بەهۆی پابەند بوونی هاووڵاتیان و جێبه‌جێ كردنی رێنماییەكانی تەندروستی و پابەندبوون بە بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای دهۆك كە زۆر بە توندی پەیرەو دەكرێت هۆكارن بۆ كەمی رێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هیواشی خواست هەموو پارێزگاكانی دیكە بەهەمان شێوە پابەند بن و رێژەی تووشبوانیش كەم بێت .

ژمارەی تووشبوان بەرەو زیادبوون دەچێت نەك تەنها لە لای ئێمە بەڵكو لە هەموو جیهان و روونیكردەوە كە ژیان ناتوانی بوەستێنی چونكە ئەو ڤایرۆسە تا ئێستا نەوەستاوەو بەڵام هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی و نەهێشتنی زیاتر بڵاو بوونەوەی سوودی ئەوەیە كە ئەگەر هەیە ڤاكسینی ئەو پەتایە بدۆزرێتەوەو بە كەمترین زیان لێی دەرباز بین .

ئەوانەی ئێستا لە كەرەنتیندان لە پارێزگای دهۆك بۆیە زۆرە، چونكە تا ئێستا ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دێنەوە لە پارێزگای دهۆك كەرەنتین دەكرێن ، هەندێكیش بەركەوتەن ئەوانیش لە پارێزگای دهۆك لە كەرەنتین دا دەبن . هەروەها ئەو قوتابیانەی شنگاڵ كە ئێستا لە پارێزگای دهۆك تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەن ئەوانیش كەرەنتینن .

ئەركی كەرەنتین كردن بێ بەرامبەرە بۆ قوتابیانی دەرەوەی وڵات و نێوان شارەكان و قوتابیانی شنگال ، تەنها بۆ ئەوانە نەبێت كە لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە لە سەر شانی خۆیان دەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.