Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:37

خافی ھێرناندێز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

راھێنەری وەرزشی یانەی سەدی قەتەری
کوردستان TV
100%


راھێنەری وەرزشی یانەی سەدی قەتەری، خافی ھێرناندێز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوو.

خافی ھێرناندێزی بەرەگەز ئیسپانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند کە پشکنینی کۆرۆنای پۆزەتیڤ دەرچووە و بەم ھۆیەوە کەرەنتین کراوە.

خافیی تەمەن ٤٠ ساڵ راشیگەیاند کە باری تەندروستی جێگیرە و گوتیشی: "ئەگەر کاربەستدانی تەندروستی رێگە بدەن، ئەوا بە پەرۆشم بگەڕێمەوە ژیانی ئاسایی خۆم.

خافی کە یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، ساڵی رابردوو لە یانەی سەدی قەتەری وازی لە تۆپی پێ ھێنا و ئەرکی راھێنەرایەتی ئەو یانەیەی گرتبووە ئەستۆ.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.