Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:24

له‌ کۆی سێ هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن سه‌رووی 1500 بۆ عه‌ره‌بی هاورده‌ دابین ده‌کرێت

به‌هۆی رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر عه‌ره‌بی هاورده‌ پشكی شێریان به‌ركه‌وت
کوردستان TV
#7
100%

له‌ شاری كه‌ركووك نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ رووی دامه‌زرانده‌وه‌ فه‌رامۆش كراوه‌، به‌هۆی رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر عه‌ره‌بی هاورده‌ پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه‌، شێوازێكی دیكه‌ی ته‌عریب ده‌ستی پێكردووه‌.

له‌ دیمانه‌یه‌كی كوردستان تیڤیدا ئه‌ندامێكی لقی كه‌ركووكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان  راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو سێ هه‌زار كه‌س بۆ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، له‌و رێژه‌یه‌ش زیاتر له‌ 1500 پله‌ بۆ عه‌ره‌بی كه‌ركووك ته‌رخان كراوه‌، كه‌وا زۆربه‌ی عه‌ره‌بی هاورده‌ن و له‌ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك داده‌مه‌زرێن، ده‌شڵێت: ورده‌ ورده‌ كورد له‌ دامه‌زراندن بێ به‌ش ده‌كرێن.  

ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لقی كه‌ركووكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان  گوتیشی: له‌ ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركووك وورده‌ وورده‌ كورد لێی بێ به‌ش ئه‌كرێت، به‌هۆی رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر، كورد ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ ده‌ستدا، یاخود كه‌میه‌كی زۆر پێ ده‌درێت.

گوتیشی: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م ئیداره‌ی ئێستا، رێژه‌یه‌كی زۆریان بۆ عه‌ره‌بی هاورده‌ داناوه‌، پاشانیش بۆ نه‌ته‌وه‌ی توركمانیان داناوه‌، رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میشیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد داناوه‌، له‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ بۆ كوردیان داناوه‌، دوای ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندانانه‌ و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ هات، ئه‌ویش ته‌نها 100 دانه‌یه‌كیان زیاد كرد.

گوتیشی: من بۆ خۆم له‌وه‌ش به‌ گومانم نازانم بۆ كێ زیاد كراوه‌ له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك زیادكراوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.