رەحیم رەشیدی ئەندامی ئەنستیتۆی گۆڵد بۆ كاروباری ستراتیژی نێو دەوڵەتی له میانى به‌رنامه‌ى رۆژه‌ڤى كوردستان تیڤى سەبارەت بە رۆڵی و پێگەی ئەمریكا و گۆڕانی سیاسەتەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و هێرش و په‌لاماردانه‌كه‌ى توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كه تیشكى خسته سه‌ر چه‌ندین ته‌وره‌رو بابه‌تى هه‌نووكه‌یى.
ره‌شیدى روونیكردەوە كە واشنتن ئیستا سیاسەتیكی بێسەروبەری هەیە و ئەوە بەدی دەكرێت ، هەروەك دوای هاتنی دۆناڵد ترامپ بۆ سەر حوكم بانگەشەی ئەوەی كرد كە هێزەكانی لە چەندین ناوچە دەكشێنێتەوە .
جاران دۆستەكانی ئەمریكا گلەییان ئاراستەی ئەمەریكا دەكرد لە دەستێوەردانەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست كەچی ئێستا هەمان ئەو دۆستانە ، دووچاری دڵە راوكێ دەبنەوە بەرامبەر بە سیاسەتەكانی ئەمریكا لەو ناوچانە.
هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر هێرش و پەلامارەكانی توركیا بۆ چەند ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكووری ئەفریقیا گووتى: ئه‌وه بۆ توركیا ئاسان و به‌رده‌وام نابێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى ناوخۆى توركیا داده‌نێت. ئەو سەقامگیرییەی توركیا لە 70 ساَلی رابردوودا بۆ ئەمریكا و ئەوروپا دەگەڕێتەوە كە تا رادەیەكی زۆر هاوكاری توركیایان دەكرد، ئێستا خەریكە توركیا وەكو هاوپەیمانێكی سەرەكی ئەمەریكا نەمێنێت بۆیە توركیا خەریكە لێی دوور دەكەوێتەوە
سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئێران ره‌حیمى ره‌شیدى گووتى: سیاسەتی ئەمریكا مەبەستی گۆڕینی رژێمی ئێران نیە ، گوشارەكانی ئەمریكا تەنها بۆ ئەوەیە كە ئێران سیاسەتەكانی خۆی بگۆڕێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.