Erbil 38°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 04:12

دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بى: ئۆردوگان هەوڵی زیندووکردنەوەی گوتاری نەتەوەیی دەدات

بە پێی بۆچوونەكان لە ساڵی 2025 چین پیش ئەمریكا دەكەوێت
کوردستان TV
100%

دكتۆر سه‌ربه‌ست مامۆستاى زانكۆ له‌ میانى به‌رنامه‌ى رۆژه‌ڤى كوردستان تیڤى سەبارەت بە رۆڵ و پێگەی ئەمریكا و گۆڕانی سیاسەتەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و هێرش و په‌لاماردانه‌كه‌ى توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌ تیشكى خسته‌ سه‌ر چه‌ندین ته‌وره‌رو بابه‌تى هه‌نووكه‌یى.


دكتۆر سەربەست سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مریكا گووتى: هاتنی ترامپ و سیاسەتی ئەمریكا لە ئێستادا زیاتر گرنگی دانە بە مەسەلەی ئابووری ئەمریكا ، چونكە بە پێی بۆچوونەكان لە ساڵی 2025 چین پیش ئەمریكا دەكەوێت ، بۆیە ئەمریكا ئێستا گرنگی  زۆربه‌ مەسەلەكان نادات لە رۆژهەڵاتی ناوەند وەك مەسەلەی فەڵەستین و كورد و تەواوی ئەو كیشانەی كە روودەدەن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
ئەمریكا ململانێی لە گەڵ چین هەیە ، ئەوەی دەگوزەرێت لە گەڵ ئێران ناكۆكییەكی سەرەكی نیە بەڵكو مەبەستی چینە ، بەڵام ئێران دەبێتە هۆكار بۆ تێكچوونی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا.

 دكتۆر سەربەست رایگەیاند : سیاسەتی توركیا بەتایبەتی رەجەب تەیب ئۆردوگان زۆر روون نیە و ناتوانیین بزانیین چۆن بیر دەكه‌ نەوە چونكە توركیا دووچاری قەیرانی ئابووری و سیاسی قوڵ بۆتەوە ، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدەن كە بە هەر شێوازێك بێت وا نیشان بدەن كە ئەتوانن چارەسەری بكەن ، وەك ئەبینین پارتی ئەكەپە دابەش بووە و كێشەیەكی زۆری هەیە.
له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا دكتۆر سه‌ربه‌ست گووتى: ئۆردوگان كەسایەتییەكە هەوڵ دەدات قەیران بەكار بێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی لە دەرەوەی توركیا و ناوەخۆی وڵاتەكەی . بەپێی دوایین هەڵسەنگاندن لە رووی میدیاو ئازادی رۆژنامەگەری وڵاتی توركیا لە دواوەی هەموو وڵاتانەوەیە.

 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ سیاسەتی ئۆردوگان ئێستا بەرەو نەتەوەیی ئیسلامی دەچێت ، ئۆردوگان هەوڵ دەدات كە قەناعەت بە تورك بهینیت كە ناتوانێ بچێتە ناو یەكیتی ئەوروپا ، بۆیە لە گوتاری بەرامبەر بە گەلی توركیا تەنها هەوڵی زیندووكردنەوەی نەتەوەیی دەدات.

 

 

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.