تیرۆركردنی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری ئاسایش، بووه هۆی شۆكێك بۆ ریزه‌كانی حكومه‌تی عێراق،چونكه زۆربه‌ی راوێژكاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق ،به‌كوژرانی هاشمی كه نزیك بوو له مسته‌فا كازمی، تووشی سه‌رسووڕمان بوون.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست-ی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه ،ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری ئه‌منیی عێراقی كوشت ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌وا دۆخی سیاسی عێراق ده‌ته‌قێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: تیرۆركردنی هاشمی بووه هۆی شۆكێك بۆ ریزه‌كانی حكومه‌تی عێراق،چونكه زۆربه‌ی راوێژكاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق ،به‌كوژرانی هاشمی كه نزیك بوو له مسته‌فا كازمی، تووشی سه‌رسووڕمان بوون.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی بكوژانی هاشمی به‌رده‌وامه و راوێژكار‌و هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كانیش ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه ده‌ست نیشان بكرێت كه فه‌رمانی كردووه هاشمی تیرۆر بكرێت،ئه‌وا له‌وانه‌یه دۆخی سیاسی وڵاته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره بته‌قێته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گواستویه‌تییه‌وه‌و ده‌ڵێت: كازمی ده‌یه‌وێ دادگه‌ری به‌رپا بكات،به‌ڵام هه‌ردوو ده‌سته‌كانی به‌ستراوه.
شایانی باسه هیشام هاشمی، شه‌وی دووشه‌ممه 6ی ته‌مموز له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی زه‌یونه‌ی به‌غدا كوژرا. به‌پـێی ڤیدیۆیه‌كی كامێرای چاودێری ، هێرشبه‌ره‌كان 4 كه‌س بوون له‌سه‌ر 2 ماتۆرسكیل، به‌ر له‌وه‌ی هاشمی به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بگاته‌وه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی، ئه‌وان له نزیك ماڵه‌كه‌ی چاوه‌ڕێیان ده‌كرد، یه‌ك له هێرشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر یه‌ك له ماتۆرسكیله‌كان داده‌به‌زێت و ته‌قه له هاشمی ده‌كات.
هاشمی ناسرابوو به‌وه‌ی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باسی گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌كرد و هه‌روه‌ها ئه‌و بێ سه‌روبه‌ریـیه‌ی به‌شێكی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه به‌هۆی ملیشیاكانی سه‌ر به ئێران.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.