له گه‌ڕه‌كی كانی ئاشقانی هه‌ڵه‌بجه و له ناو باخی گشتیدا، هاووڵاتییه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له ناو باخی گشتی، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ك،ح،س) ته‌مه‌ن 39 ساڵان كه پیشه‌ی كاسب بووه، له ڕێگای خۆخنكاندنه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ڕاشیگه‌یاند: پاش ئاگاداربوونمان له ڕووداوه‌كه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی گواسته‌وه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه ڕێكخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.